مەسعود حەیدەر: پەیامێک بۆ مەدرەسەی ئیرھابی فکری !

مەسعود حەیدەر لەسەر دەرنەچوونی لە کۆنگرەی پارتی روونکردنەویەکی دیکەی بڵاوکردەوە

دەقی ڕوونکردنەوەکەی:

پەیامێک بۆ مەدرەسەی ئیرھابی فکری !

١- من بە ریزبەندی رێکخستن نەرۆشتووم و هيچ حەقێکی حزبیم لەسەر کادرو ئەندامانی کۆنگرەی پارتی نەبوو، بۆیە ھەر دەنگێکی کۆنگرە بۆ من بە قەد ھەزار دەنگە.

٢- متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی بە بەندە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە و نوێنەرایەتی کردنی جەنابیان لە چەندین مەلەفی گرنگ لە عێراقدا گەورەترین شانازییە.

٣- چەندین سەرکردەو و وەزیر و کادری پێشکەوتوو سەرکەوتن یاوەریان نەبوو، منیش وەکو ئەوان.

٤- بوونم بە ئەندامی کۆنگرەو و کاندیدبوونم بۆ کۆمیتەی ناوەندی بە ئەمری جەنابی سەرۆک بارزانی ، سابیقەیەکی سیاسیە لە ناوچەکەو پەیامێکە کە پارتی و سەرۆک بارزانی رێز لە تێکۆشەران و نیشتمانپەروەران دەگرن و متمانە و مافی بوون بە ئەندامی سەرکردایەتیان ھەیە.

٥- بە نەفەسی کوردانە و نیشتمانپەروەرانە بە سەرۆکایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و لە رێگەی پارتیمان پێشمەرگە ئاسا لە گۆڕەپانی سیاسەتدا بەرگری لە دۆزی گەلەکەمان دەکەین و خزمەت بە خاک و گەلی کوردستان دەکەین.

مسعود حيدر
راوێژکاری سەرۆک مسعود بارزانى
٢٠٢٢/١١/٧

ھەواڵی زیاتر