سلێمانی.. کارەبای گەڕەکێکی دیکە بوو بە کارت

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگادارییەک بۆ دانیشتوانی بەرزاییەکانی قەیوان

ئاگاداری دانیشتوانی شارى نیشتەجێبوونى (بەرزاییەکانی قەیوان) دەکەینەوە، کە کارەبای نیشتیمانیان گۆڕاوە بۆ سیستمی (پریپەید) تکایە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا (EDMI) بکەن لەناو کۆمەڵگەی بەرزاییەکانی قەیوان بۆ کڕینى (کارتى کارەبا)و وەرگرتنی ئامێری (CIU) کە لەڕێگەیەوە باڵانسی یەکەی کارەبا پڕدەکرێتەوە، بەپێچەوانەوە کارەباکانیان دەکوژێتەوە و بێ کارەبا دەبن.

لەگەڵ ڕێزدا…

راگەیاندنى
بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى
6/11/2022

ھەواڵی زیاتر