ڕێباز حەملان دوای دەرنەچوونی بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان پیرۆزباییەکی گەرم لە جەنابی سەرۆک بارزانی و ھەردوو بەرێزان جێگرانی سەرۆک و تەواوی ئەندامانی نوێی کۆمیتەی ناوەندی دەکەم بە ھیوای سەرکەوتنیان

پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە خەڵکی کوردستان و تەواوی ئەندامانی کۆنگرەو سەرجەم کادرو لایەنگرانی پارتی دەکەم.

بەندە بە شانازییەکی گەورەوە بۆ یەکەمجار ئەندامی کۆنگرەی پارتی بووم و ھەروەھا لەسەر لیستی جەنابی سەرۆک بارزانی کاندید بووم بۆ ئەنجومەنی کۆمیتەی ناوەندی و ئەوەش متمانەو شەرەفێکی گەورەیە بۆ من زۆر سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی.

ئەم بەشدارییە بۆ من تەجروبەیەکی سیاسی و حیزبی گرنگ بوو کە پەیوەندییەکی حیزبی و کۆمەڵایەتی زۆرم بۆ پەیدابوو ، سوپاسی ھەموو دەنگدەرانم و تیمی ھاوکارم و تەواوی ئەو فەرماندە سەربازی و کادرە دلسۆزەکان دەکەم ھەروەھا سوپاسی تەواوی ئەو کەسایەتییە بەرێزانە دەکەم کە پشتیوانمان بوون.

پارتی لە دوای کۆنگرە بە ھێزێکی گەورەترو پرۆگرامێکی نوێ و پێکەوەیی کاردەکەین بۆ سەرکەوتن و بەدەستھێنانی ئامانجی گەورەتر بۆ میللەتەکەمان لە ژێر رێبەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی .

لەگەڵ رێزدا

رێباز حملان
۲٠۲۲/۱۱/٦

ھەواڵی زیاتر