“مەرگ بۆ دیکتاتۆر، مەرگ بۆ خامنەیی”

توڕەیی لە ڕۆژئاوای ئێران جارێکی دیکە بڵاوبووەوە، ئەمەش لە درێژەی زنجیرە خۆپیشاندانەکان کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە لەو وڵاتە کەم نەبووەتەوە، بە شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی.

رۆژی یەکشەممە 6-11-2022، ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە شاری مەریوان، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی نەسرین قاادری ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی “مەرگ بۆ خامنەیی” و مەرگ بۆ دیکتاتۆریان بەرزکردەوە.

هەروەها خۆپیشاندەران ژمارەیەک شەقامی شارۆچکەکەیان داخست و هێزە ئەمنییەکان بە گوللەی ڕاستەوخۆ وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە.

جگە لەوەش، کچانی خوێندکار لە ڕۆژی ناشتنینەسرین قادری ئاگریان لە ئاڵای ئێران بەردا، “ئەمە لە کاتێکدایە کە نەسرین قادری لە کاتی ناڕەزایەتیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دار لێدرا و گیانی لەدەستدا”.

هاوکات ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی شێخ بەهای لە ئەسفەهان کۆبوونەوە و دروشمیان دژی ڕژیم و سوپای پاسداران و بەسیج بەرزکردەوە.

جێگای سەرنجە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، سێ ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە، ناڕەزایەتییەکانی وڵات کەم نەبووەتە

ھەواڵی زیاتر