لیژنەی دادوەران لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیان پەسند کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/11/2022، لە رێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەی دادوەران رایانگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی پارتیان پەسندکردووە.
لیژنەی دادوەری ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی هەڵبژاردن بە شەفافی بەڕێوەچوو، هەروەها رێژەی بەشداریی رێژەیەکی بەرز بوو.
هەر لەو رێوڕەسمەدا ئەنجامی هەڵبژادنی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رادەگەیەندرێت.