هەولێر.. شەڕەتەقە ڕوویدا و قوربانی هەیە
دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (٥-١١-٢٠٢٢) لە شەقامی (١٠٠ مەتری) بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕێک لە نێوان دوو کەسدا بە ناوەکانی (گ. ع. ی) و (ک. ا. ھ) ڕووی دا، کە تێیدا بە چەکی جۆری کلاشنکۆف تەقە کرا و ئافرەتێک بەناوی (ز. ب. ف) و یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (ک. ا. ھ) زامدار بوون، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداو و هەردوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەکی بەکارهاتوودا گرت.
تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کران.