بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، مەحمود ئەمیری موغەدەم، رۆژی شەممە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە لە 304کەسی تێپەڕاندووە.
موغەدەم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، قوربانییەکان کە 41 کەسیان منداڵن و24یان ژنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی هەینی لانیکەم 16خۆپیشاندەر لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژراون.
وە کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) لە زاری مەولاوی عەبدولحەمید ئیمامی سوننەکان لە ئێران بڵاویکردەوە، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینیدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری خاش 16کەس کوژراون.
ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی “ئێران ئینتەرناشناڵ” تێکچوونی دۆخی شاری خاش، سەر بە پارێزگای سیستان-بەلووچستان، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی ئاشکرا کرد، کە ناڕەزایەتییەکان لەوێ بووە هۆی ئەوەی کوژراوانی 16 کوژراو و دەیان بریندار.
لە هەفتەی حەوتەمی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئێران لەدژی ڕژیم، ڕۆژی هەینی زۆرێک لە خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی ڕژیم و خامنەیی بەرزکردەوە.