لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی شاندێکى حکومەتى هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکى باڵای حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات.

رۆژی هەینی 4-11-2022 ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکراى کرد, کە ڕۆژى سێشەممە یان پێنجشەممەى هەفتەی داهاتوو، لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، شاندێکى وەزارى سەردانى بەغدا دەکەن.

ئومێد سەباح وتى: ئامانجى سەردانەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە لەسەر ئەو ڕێککەوتنەى کە لیژنەى حزبە سیاسییەکانى کوردستان بە تایبەت پارتى و یەکێتى لەگەڵ لایەنە شیعى و سوننییەکان کردبوویان کە مافگەلێکى کوردى تێدایە و لە پەرلەمانى عێراق دەنگى لەسەر دراوە.

باسى لەوەش کرد یەکێک لە خاڵەکانى ڕێککەوتنەکە ناردنى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستانە بۆ هەردوو مانگى تشرینى دووەم و کانوونى یەکەم، بەڵام بۆ ساڵى نوێ دەبێت ڕێککەوتنى دیکە لەو بارەیەوە بکرێت بەتایبەت کە بڕیارە ئەمساڵ بە هاوبەشى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2023 ئامادە بکەین.

ھەواڵی زیاتر