نوێترین ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌ی 14ی پارتی ده‌نگیان له‌سه‌ر درا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك، ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان درا.

ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگیان له‌سه‌ر درا بریتی بوون له‌:-

1- هر ناوچه‌ و هه‌ر لقێكی پارتی ده‌بێ دوو ساڵ جارێك كۆنفراسی ناوخۆی ئه‌نجام بدات.

2- كۆیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ده‌بێت 5 ساڵ جارێك كۆنفرانس ئه‌نجام بدات

3- هه‌ر لقێكی پارتی ده‌بێت 6 كارگێڕییان هه‌بێت

4- هه‌ر بنكه‌یه‌كی حزب ده‌بێت له‌ 10 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێت

5- هه‌ر ناوچه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستن له‌ چوار مه‌كته‌ب پێك دێت.

6- كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی (ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی) له‌ 51 ئه‌ندام پێكدێت له‌گه‌ڵ 9 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ.

ھەواڵی زیاتر