یۆنان.. 22 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ئەمڕۆ پێنجشەممە3-11-2022 ڕایگەیاند، لانیکەم پێنج منداڵ لەنێو ئەو 22 کەسەدا بوون کە بەهۆی نوقمبوونی یەختێکی کۆچبەرانەوە گیانیان لەدەستدا، لەکاتێکدا گەڕان بە دوای 34 کەسی دیکەی ونبووەوە بەردەوامە.

رۆژی سێشەممە یەختەکە نقوم بووە و تەنها 12کەس بە زیندووی دۆزراونەتەوە کە هەموویان پیاون و ئەوانیش بە بەرپرسانیان ڕاگەیاند، لە یەختێکدا بوون کە نزیکەی 68 کەسی هەڵگرتبوو و لە کەناراوەکانی (ئیزمیر-تورکیا) وە بەڕێکەوتبوون.

نوقمبوونی بەلەمەکە نوێترین ڕووداوە لە زنجیرەیەک کەشتی نوقمبووی کە کۆچبەرانیان بۆ یۆنان گواستوەتەوە.

ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی جیا لە ڕۆژهەڵاتی ئیجە لە دوورگەی سامۆس کە دەکەوێتە نزیک کەناراوەکانی تورکیا، بەردەوامە و لەوی حەوت کەس هێشتا بێسەروشوێنن، پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە بەلەمێک کە 12کەسی هەڵگرتبوو، وەرگەڕا.

ھەواڵی زیاتر