مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى رایگەیاند “هەستمان کرد خەریەکە پشودرێژى ئێمە بەشێوەیەکى تر لێکدەدرێتەوە، دەبوایە یەکێتى بەشى ئەوەى بهێشتایەتەوە کە ئێمە شەریکین لەم وڵاتە”.
وتیشى “ئەوان حزبى خۆیان چۆن بەرێوەدەبەن ئێمە دەستوەردانى تێدا ناکەین، بۆیە زۆربەى کادیرانى پارتى پێکەنینیان بە وەڵامەکەى یەکێتى دێت کە باسى شەرعیەتى کۆنگرەى کردبوو، چونکە تا ئەو کاتەى سەرکردایەتى تازە هەڵدەبژێردرێت سەرکردایەتى پارتى شەرعیەتى کۆنگرەى هەیە”.
“یەکێتى پێیوایە شەراکەت هەر 50 بە 50 یە، بەڵام ئێمە پێمانوایە ئەو قۆناغە تێپەڕى کە یەکێتى دەڵێت یەک کورسیم یان 100 کورسی هەبێت ئەوان هەر نیوەى دەسەڵاتیان دەوێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئێمە 45 کورسیمان هەیە بەرانبەر 21 کورسی یەکێتى، ئەوان ئەنجامى هەڵبژاردنیان قبوڵ نییە، ئەمەش تازە نییە ئەوان لەساڵى 1991 یش ئەنجامى 51-49 یان قبوڵنەکرد”.
دەشلێت “ئێستاش هەروایە ئەوان پێیان وایە هەڵبژاردن بکرێت یان نیوەى دەسەڵاتیان دەوێت، بەڵام ئەوە هەڵەیە چونکە هەڵبژاردن کراوە”.