نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێم شاهیده كه ئهو زۆری ههوڵداوه ههڵبژاردن له وادهی خۆیدا بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، له دیداری میری رایگهیاند: “کاک قوباد شاهیدە، زۆر هەوڵمدا هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت”.
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی قسەکانی شێخ جەعفەرەوە وتی: “باشتر بوو ئەو قسانەی لەگەڵ خۆم باسبکردایە، نەک لەرێگەی میدیاوە”.
سەرۆکی هەرێمی کورستان رایگەیاند، بەکارهێنانی زۆنی سەوز و زۆنی زەرد دروست نییە، چونکە پێگەی هەرێم لاواز دەکات
دەشڵێت، “یەکێتی وەک هاوبەشێکی سەرەکی پارتی دەمێنێنێتەوە و راستە کێشە لە نێوانیان هەیە بەڵام دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە”.
نێچیرڤان بارزانی، لە دیداری مێری راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات کێشەکانی عێراق چارەسەربکات و بۆ حکومەتی بەغداش واباشترە کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم کێشەکان چارەسەربکات نەک لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی.