تەرمی 11 کۆچبەری لە دەریای ئیجە دۆزرانەوە
دەقی راگەیەندراوی دەزگای لوتکە:
نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند ،لە ئەنجامی بەدواداچوون گەڕانە بەردەوامەکان بۆ ڕووداوی نقومبوونی یەختەکەی دوێنێ
ئێستا پێمان گەیشت کە (١٠) تەرمی دیکە لە کەناری کاریستۆس دۆزراونەتەوە و کە ئێستا پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکانن بۆ نەخۆشخانەی کاریستۆس،ناسنامەی هیچ یەک لە کۆچبەرەکان تا ئێستا دیار نیە .
لە هەمان کاتدا پیاوێک بە زیندوویی لە دەریادا دەدۆزرێتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لەگەڵ ئەم پیاوە تا ئێستا 12 کەس ڕزگارکراون
ژمارەی مردووان بەرزبووەوە بۆ 11 کەس.