شارەوانی سلێمانی: چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ڕاگیراون
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە بۆ بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی
ئاگاداری سەرجەم ئەو بەنزینخانانەی سنوری شارەوانی سلێمانی دەکەینەوە کە قەرزاری شارەوانیمانن، داوایان لێ دەکەین بە زووترین کات سەردانی سەرۆکایەتیمان- ھۆبەی بەکرێدان بکەن بە مەبەستی پاکتاوکردنی بڕی ئەو قەرزانەی لە ئەستۆیاندایە، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەرو هەڵدەستین بەداخستنیان.
لەبەرئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین جار، شوێن هەیە (۱٥) جار بە نوسراومان ئاگادارمان کردوونەتەوە بۆ هەمان مەبەست. بۆ زانیار هەموو لایەکیش، ئەم کارەمان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و زیادکردنی داهاتدايه، کە بەو داهاتە دەتوانین بەردەوامیی بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان بدەین و زیاتر خزمەتی شاری سلێمانی خۆشەویست بکەین، بەڵام بە داخەوە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەهۆی نەبوونی داهات و بودجەی پێویست ڕاگیراون.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
٢\١١\٢٠٢٢