بڕیارێكی گرنگ بۆ مووچەی فەرمانبەران دەردەچێت

وەزیی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێنمایی بۆ مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەردەكات كە تەنسیبن و لە فەرمانگەكانی حكوومەتی عێراق دەوام دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 1-11-2022، بەپێی ئەو نووسراوەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ئاراستەی فەرمانگەكانی حكوومەت كراوە، رێنمایی نوێی وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەنسیب كراون بۆ دامەزراوەكانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ دیاری كراوە.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، بەپێی رێنمایی ژمارە 15 ساڵی 2022، ئەو فەرمانبەرانەی لە حكومەتی عێراق بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنسیب دەكرێن، ئەوا مووچە و دەرماڵەكانیان لە حكومەتی فیدراڵی وەردەگرن.

بەشێكی بڕیارەكە ئەوەیە ئەو فەرمانبەرانەشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی عێراق تەنسیب دەكرێن، ئەوا مووچە و دەرماڵەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن.

ھەواڵی زیاتر