وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە رایگەیاند، سزاکان ئەو کەسایەتی و دامەزراوە ئەمریکییەکانە دەگرێتەوە کە تۆمەتبارن بە مامەڵەکردن دژ بە مافەکانی مرۆڤ، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران، ھاندانی کردەی توندووتیژی و کردەی تیرۆریستی لە ئێران.
لە سزاکاندا جگە لە کەسایەتییە پلە باڵاکانی وەک مایکل کوریلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، گریگۆری گیلۆت، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و والی ئادێیمۆ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، هەروەها ئیسکات دسۆرمیکس، فەرماندەی بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە ھەولێر و ھێزی نۆیەمی ئاسمانی و دەزگای ھەواڵگری “CIA”ی ئەمریکا و پاسەوانی نیشتمانیی خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێدانی ڤیزا لەو کەسانە قەدەغەدەکرێت کە ناویان لە لیستی سزاکاندا ھاتووە، ھەروەھا دەستبەسەر موڵک و سامانی داراییاندا دەگیرێت و ھەژمارە بانکییەکانیان بلۆک دەکر