پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد.
ئه‌مڕۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو، وەک یەکەم فراکسیۆن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان كرد و كشانه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان ژماره‌یان پێنج په‌رله‌مانتاره و هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان دەگەڕێتەوە، كه پێیان وایه ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه نایاساییه.