ئێران سەدان کەس دادگایی دەکات

رۆژی دووشەممە 31-10-2022، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری بەرپرسێک لە تارانی پایتەختی ئێران بڵاویکردەوە، نزیکەی هەزار کەس بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی تۆمەتبار کراون و لەم هەفتەیەدا بە ئاشکرا دادگایی دەکرێن.

ڕۆژی شەممە سپای پاسداران بە ڕاشکاوی داوای لە خۆپیشاندەران کرد لە شەقامەکان دوور بکەونەوە. ڕێبەرانی ئێران ئەو ناڕەزایەتیانەیان بە پیلانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی لەوان ئەمریکا و ئیسرائیل وەسف کردووە. خۆپیشاندەران لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە بەشداریان کرد، قوتابیان و ژنانیش ڕۆڵێکی دیاریان هەبوو، ژنانیش لەم ناڕەزایەتیانەدا باڵاپۆشەکانیان سووتاند.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاندووە کە نزیکەی هەزار کەس، “کە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا کردەوەی تێکدەرانەیان ئەنجامداوە، لەوانە دەستدرێژیکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان یان کوشتنیان”. ئەم هەفتەیە دادگایی دەکرێن.

دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ دامرکاندنەوەی نائارامییەکان هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران و ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئاژانسی هەواڵی “هرانا”ی چالاکانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندەکاندا 283 خۆپیشاندەر کوژراون کە 44 خۆپیشاندەریان منداڵن. هەروەها نزیکەی 34 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

ژینا ئەمینی لە 16ی ئەیلولدا لە ژێر دەستی پۆلیسی رەوشتی تاران گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی بەهۆی لەبەرکردنی “جلوبەرگی نادروست” دەستبەسەرکرا.

سەرەڕای هۆشدارییەکانی سوپای پاسداران، بەڵام لە یازدە شاری ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری کرا، لەوانە شاری سنە و سەقەز و مەهاباد لە نێو شارەکاندا بوون.

ناڕەزایەتیەکان لە ئێران بەردەوامن و پێی ناوەتە حەوتەمین هەفتەوە.

ھەواڵی زیاتر