ئیلۆن ماسک هەزاران کەس لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”ی ئەمریکی، تویتەر کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ملیاردێر ئیلۆن ماسکەوە کڕدرا، بەنیازە چارەکێکی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دووربخاتەوە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، پارێزەری ناسراو ئەلێکس سپیرۆ، نوێنەری یاسایی لە کۆمپانیای ئیلۆن ماسک، سەرکردایەتی گفتوگۆکانی لەبارەی کەمکردنەوەی هەلی کارەکانی کردووە.

بەپێی تۆمارێکی ڕێکخراوەیی، ژمارەی کارمەندانی تویتەر لە کۆتایی ساڵی 2021 دا حەوت هەزار کارمەندی تێپەڕاندووە. بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، چارەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیاکە نزیکەی دوو هەزار کەسن.

ماسک ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ڕەتکردەوە کە تیایدا تویتەر پێش ١ی ئەم مانگە کرێکاران لە کارەکانیان دوورخستەوە. تا ئێستا تویتەر هیج لێدوانێکی نەداوە.

سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ماسک پاراگ ئاگراوال، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر، نێد سیگال، بەرپرسی دارایی و ڤیجایا جەید، بەرپرسی یاسایی و سیاسەتی لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە، دوای ئەوەی پرۆسەی کڕینی تویتەر بە بڕی 44 ملیار دۆلاری ئەمریکی تەواو بوو.

ھەواڵی زیاتر