پشتیوان سادق، سەرۆکى شاندى پارتى بۆ لاى لایەنەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەکان دەربارەی ئەو کردەوە تیرۆرستییە بوو لە ماوەی ڕابردوو لە هەولێر ئەنجامدرا.”
وتیشی، “ئیمە وەک حکومەت و وەک دەزگا ئەمنییەکانیش هیچ لایەنێکمان تۆمەتبار نەکردووە بە ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە، تەنها چەند کەسێک تۆمەتبارکراون و لەلایەن دادگاوە داواکراون کە بچن وتەی خۆیان بدەن.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “کردەوەی تیرۆرستی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان قبوڵکراونییە و پەیوەندیی بە سەر و ماڵ و ژیانی هەموو خەڵکی کوردستان هەیە و لای حکومەتی هەرێم ئاسایشی هەرێم هێڵی سوورە.”