کەسێکی بنەماڵەی تاڵەبانی کە ئێستا وازی لە یەکێتی هێناوە، ئەو بەڵگەنامانە ئاشکرا دەکات کە مام جەلال لەسەر داواکاری بەرهەم ساڵح، زەوییەکی زۆری لە سلێمانی داوە بە شاسوار عەبدولواحید.
سالار تاڵەبانی لە فەیسبووک نووسیویەتی ” ئه‌شهه‌دو ئێمه شاسوارمان كرده ملیاردێر وكردمانه كه‌ڵه‌گا”
سالار تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات، مامه لە ٢٠٠٩ لە بەغدا پێمگوتی به فیتی دکتۆر بەرھەم هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌و جێی سیقه نیه مه‌سله‌حه‌تچیه، پێمگوتی ئاراز شێخ جەنگی بێ وه‌فایه‌كی سه‌خته‌چیه، پێمگوتی شاسوار عەبدلواحد دزه درۆزنه مافیایه”
دەقی نووسینەکەی سالار تاڵەبانی و بەڵگەکان
مامە ڕوحت شاد ئەمڕۆت لە گشت ڕۆژەکانت خۆشتر بێ
مامه لە ٢٠٠٩ لە بەغدا پێمگوتی به فیتی دکتۆر بەرھەم هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌و جێی سیقه نیه مه‌سله‌حه‌تچیه
پێمگوتی ئاراز شێخ جەنگی بێ وه‌فایه‌كی سه‌خته‌چیه
پێمگوتی شاسوار عەبدلواحد دزه درۆزنه مافیایه
مامە گەردنت ئازابێ، لەبیرتە لێم توڕە بووی پێت گوتم: ساله چەڵتە چەڵت مەکە!
مامه گۆڕت پڕ نوربێ ، چەڵتە چەڵتم نه‌كرد گشت قسه‌كانم ڕاست بون، كفنی تو زەرد نەببو، ئاراز شێخ جەنگی لەگەڵ لاهووری برای به زۆڵی ئامۆزا بافڵیان له خشته برد به ئیمزای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیوه‌ی كوردستانیان فرۆشت
ئێستە به پاره‌ی كه‌ركووك ھەڕەشە لە یەکێتیی دەکەن جنێو بە گۆڕەکەت دەدەن حاشا لە تاڵەبانی دەکەن!
مامه گۆڕت پڕ نوربێ ، چەڵتە چەڵتم نه‌كرد قسه‌كانم ڕاست بو
له‌پێش چاو خۆم له‌سه‌ر داوای دكتۆر به‌رهه‌م بەدەسوخەتی خۆت بڕیارت دا سه‌تان دۆنم زه‌وی ناو شاری سلێمانی بێ به‌رامبه‌ر به نوسراوی کۆمپانیای نالیا ژمارە ١٠٨ تاریخ ١٨-٤-٢٠٠٩ ببه‌خشیته شاسوار عه‌بدولواحید
نوسیت/
ھەڤاڵانی شارەوانیی سلێمانی بەڕێز
سڵاوێکی گەرم
تکایە ھیممەتێکی باش بۆ شاسوار عه‌بدلواحد بکەن
ئیمزا
برای دڵسۆزتان
مام جەلال
١٩-٤-٢٠٠٩
ئااااای مامە، خۆزگه ئه‌مڕۆ شاسوارت ده‌بینی له‌جیاتی ڕه‌حمه‌ت بۆ قه‌برت بنێرێ پێڵاومان لێ به‌رز ئه‌كاته‌وه و یه‌كێتیی به چه‌ته ده‌شوبهێنێ
گه‌ردنت ئازا بێ مامه
ئه‌مڕۆت له‌هه‌مو ڕۆژه‌كانت خۆشتر بێ
به‌داخه‌وه ئاماده نه‌بوی یه‌ك مه‌تر زه‌وی سلێمانی به‌منی نه‌گبه‌ت وئارام وفاخیر وشیرزاد بده‌ی به‌س سه‌تان دۆنم له باشترین شوێن پێشكه‌ش مافیاكانت كرد ئێسته ئه‌وان هه‌ڕه‌شه له یه‌كێتیی ئه‌كه‌ن وپێڵاومان لێ به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه ئێمه‌ش لە ئەورووپا بێ ده‌ره‌تان دانیشتووین پارەی سۆشیال وەردەگرین و دیفاع له یه‌كێتیی ئه‌كه‌ین
گه‌ردنت ئازا بێ