یەکێتی ئەوروپا لێکۆڵینەوە لە سوپای پاسدارانی ئێران دەکات

ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەورووپا لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا سوپای پاسدارانی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن بکەن یان نا.

باربۆک ڕۆژی یەکشەممە 30-10-2022 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ARD وتی: هەفتەی ڕابردوو بە ڕوونی ڕامگەیاند کە پاکێجێکی دیکەی سزاکان دەستپێدەکەین، بەدواداچوون دەکەین کە چۆن دەتوانین سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیش بناسێنین.

لێدوانەکانی باربۆک دوای ئەوە دێت کە بەرپرسی سوپای پاسداران هۆشداری دایە خۆپیشاندەران کە ڕۆژی شەممە دوا ڕۆژی ڕژانە سەر شەقامەکانیان دەبێت، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ ئەوەی کە ڕەنگە هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکار بێنن.

ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە سنوورەکانی چوونە ژوورەوەی ئێران بەدەر لە پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا کە پێشتر ڕاگەیەندراوە، توندتر دەکات.

بایبۆک هەروەها وتی لە ئێستادا هیچ دانوستانێک سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا لە ئارادا نییە.

ھەواڵی زیاتر