ئامانج شەوکەت موشیر نیگەرانە لە یەکێتی

دەقی نووسینەکەی:

ئەمڕۆ خۆشحاڵ بووم چاوم کەوت بە برای بەڕێزم کاک قوباد تاڵەبانی لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی.

وەک دیارە کە چەند رۆژە لە هەولێر بووم و پەیوەندیم کرد بە هەندێک هاوپیشەی رابردوومەوە. هۆکاری ئەم پەیوەندیە دەرهاویشتەی ناڕەزایەتیمان بوو لە سەر دۆخی شوێنی کارەکەم کە خانەوادەکەم و هاوپیشەکانیشم شایەتی ئەمەن.

بەڵام ئەبێت لێرەوە رای بگەیەنم کە من هەڵە بووم بەم جۆرە کردەیە کە تەنها زیانی گەیاند بە کەسە خۆشەویستەکانم و ئەو حیزبەش کە بنەماڵەکەمان نزیکەی نیو سەدە خەباتی تێدا کردوە و بەشێکیش بوون لە درووست کردنی کە یەکەێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.

بڕیارم داوە بە هەموو شێوەیەک پەیوەندییەکانم بپچڕێنم لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی کە ئێستە لە هەولێرن.

ئەشمەوێت رایبگەیەنم کە بۆ مەبەستی دوورکەوتنەوە لەم کێشانە بڕیارمداوە پشوو بدەم لەگەڵ خانەوادەکەم لە دەرەوەی وڵات بۆ وەختێکی کاتی.

لە کۆتاییدا دەمەوێت سوپاسێکی تایبەتی برای بەڕێزم کاک قوباد بکەم بۆ پێشوازییە گەرمەکەی و گوێگرتنی لە نیگەرانییەکانم.

سەربەرزم کە یەکێتیم و هەر یەکێتیش ئەبم

ئامانج شەوکەت حاجی موشیر

ھەواڵی زیاتر