وەزیرێکی یەکێتی لە هەرێم دەستلەکاردەکێشێتەوە
بەهۆی وەرگرتنی پۆستی وەزیری لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە حکومەتی هەرێم دەستلەکاردەکێشێتەوە.
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە حکومەتی هەرێمی کوەدستان، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد لە حکومەتی نوێی عێراق.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بدرێت، هەربۆیە خالید شوانی دەست لە پۆستە وەزارییەکەی لە حکومەت دەکێشێتەوە.