زانیاری نوێ لەسەر نەخۆشکەوتنی کازم فارووق ئاشکرا دەکرێت

دوو پەرلەمانتاری کوردستان ئاشکرای دەکەن کە لەسەرەتای نەخۆش کەوتنی کازم فاروقەوە گومانیان هەبووە و زانیاری نهێنییان لە زاری خۆیەوە دۆکۆمێنت کردووە.

رووپاک ئەحمەد و بەدریە ئیسماعیل پەرلەمانتارانی هەرێم رایانگەیاند کە لە ژێر فشاردا کازم فاروق دەستی لەکاری پەرلەمانی پێ کێشاوەتەوە.

دەقی نووسینەکە:

ئـێمە لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشیەکەی دکتۆر کازم ئـاگاداری ھەندێک نھێنین
‎ئـێمە ھەر لە سەرەتای نەخۆشکەوتنی دکتۆر کازم ئـاگادار بووین و پەڕلەمانی کوردستانمان ئـاگادار کردەوە لەوەی کە دکتۆر کازم فاروق بە بابەتێکی گوماناوی نەخۆش کەوتووە و خواردن و خواردنەوەی لە دەست داوە
‎ئـێمە وەک ئـەرکی شەرعی خۆمان لەگەڵ سەرۆکی پەڕلەمان کۆبوینەوە و پێمان ڕاگەیاند کە دکتۆر کازم بە ویستی خۆی مەبەستی نیە دەست لە کاری پەڕلەمانی بکێشیتەﻭﻭە ،بۆیە لەوێ دکتۆر ڕێواز فایق پێ ڕاگەیاندن کە ئـەو ئـستیقاڵەکەی ناخاتە بەرنامەی کار و قبوڵی نیە.
‎لەوێ سەرۆکی پەڕلەمان پێ ڕاگەیاندن کە پەڕلەمان تەواوی خەرجی نەخۆشکەوتنی دەگرێتە ئـەستۆ،بەڵام بەھۆی دۆخی خراپی تەندروستی دکتۆر نەمان توانی دکتۆر ببینن
‎لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار پەیوندیمان بە دایکی دکتۆر کازم کردوە و لە نزیکەوە ھەواڵی کوڕەکەیمان پرسیوە،کۆتا جار کە پەیوەندیمان بە دایکی کرد پێ ڕاگەیاندین کە نەندروستی کوڕەکەی بەرەو و خراپەی و ماوەی سێ مانگە لە ژێر ھەناسەی دەستکرد دایە
‎ئـێمە لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشکەوتنی دکتۆر تا ئـێستا لەسەر خەت بووین بەشێک لە گومانەکانمان دیکۆمێنت کردوە و لە زاری خودی دکتۆر ھەندێک زانیاری ﻭﻭردمان لایە لەسەر ھۆکاری نەخۆشیەکەی،بەڵام بەھۆکاری ئـەوەی ئـێستا دکتۆر لە نێوان ژیان و مەرگدایە ھیچ نالێین.
‎ڕوپاک احمد وەرتی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان
‎بەدریە اسماعیل ئـەندامی پەڕلەمانی کورستان

ھەواڵی زیاتر