سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دیارنەمانی هەندێك ستوونی كارەبا، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.
وتیشی، “بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان بەپێی ماددەی 316 تایبەتە بە بەهەدەردانی موڵكی گشتی”.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی 25ی ئەم مانگە دەستبەسەرکراوە و بە بڕیار دادوەر بۆ ماوەی 15 رۆژ راگیراوە.