لە کاتێکدا وڵاتانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوامن لە پشتیوانی سەربازی بۆ هێزەکانی ئۆکراینا، بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی روسیا، وەزارەتی دەرەوەی روسیا دووپاتیکردەوە کە رۆژئاوا لە سەر خاکی ئۆکراینا چەکی مۆدێرن تاقیدەکاتەوە.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتەکە رۆژی پێنجشەممە 27-10-2022 لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “رۆژئاوا خاکی ئۆکرانیایان کردووە بە تاقیگەی چەکی مۆدێرن”.
جگە لەوەش، ئەو پێی وابوو کە ڕۆژئاوا هەوڵدەدات پارە کۆبکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی ئۆکراینا لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو سەروەت و سامانانەی ڕوسیا کە لە دەرەوەی وڵات بلۆککراون.
سەبارەت بە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی، سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ دەستپێکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی لە جیهاندا.
لای خۆیەوە کرێملین دەسەڵاتدارانی ئۆکراینای بە کشانەوە لە دانوستانەکانی ئاشتی لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا تۆمەتبار کرد.