ژینۆ محەمەد هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

ژینۆ محەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و نزیك لە لاهوور جەنگی كە لە حزبەكە دوور خراوەتەوە، هەڕەشە لە یەكێتی دەكات و دەڵێت، ئەو رۆژە دەبینین كە یەكێتی بكەوێتەوە سەر رێچكە و دروشمە جوانەكانی و جارێكی تر ببێتەوە بە حزبی گەل.

ژنیۆ محەمەد نووسیویەتی، ئەوەی دەگوزەرێ و ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكەن لە بایكۆت خۆشیان قەناعەتیان پێی نیە و هەر بڕواش بەوە ناكەن كە چۆن جورئەتی ئەوەیان كردووە بۆ راگەیاندن بێت ئەوەیان وتووە، ئەوان نە لەبەر یەكێتیەكان و نە لەبەر خەڵكیش ئامادە نەبوون و نین بۆ یەك چركە دەست بەرداری بەرژەوەندیە زۆر و زەوەندەكانیان بن، بە پێچەوانەوە هەموو یەكێتییان كردە قوربانی دەسەڵاتدارتر بوون و پڕ پارە كردنی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە كە یەكێتیان بە ئاقارێكدا بردووە كە بۆتە مایەی ئەسەف بۆ هەموو دڵسۆزانی ، بەڵام ئەو رۆژە دەبینین كە یەكێتی بكەوێتەوە سەر رێچكە و دروشمە جوانەكانی و جارێكی تر ببێتەوە بە حزبی گەل.

ھەواڵی زیاتر