بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی فارسی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەرێک کردووە کاتێک بینراوە پۆستەرێکی گەورەی حکومەتی لابردووە کە وینەی ڕێبەری رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەسەر بووە.
بی بی سی فارسی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکە بڵاویکردەوە، ئەو خۆپیشاندەرە تەمەن 21 ساڵە، بە دەمانچەیەک لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
رووداوەکە لە 21ی ئەیلول رووی داوە، بەپێی زانیارییەکان ئەو بنەماڵەیە لەژێر گوشاری حکومەتدا بوون، تاوەکو بە زۆر دان بەوەدا بنێن کە رەزایی لە لایەن هاوڕێیەکی خۆپیشاندەرەوە تەقەی لێکراوە.
تا ئێستا بەرپرسانی حکومەتی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە.
دایکی ڕەزایی دوای ئەوەی دەسەڵاتداران لە شوێنی ڕازایی ئاگاداریان کردبووەوە، بەپەلە چووە نەخۆشخانە بەڵام پەرستارەکان ئامادە نەبوون یارمەتی بدەن بۆ دۆزینەوەی کوڕەکەی.
پەیامنێری بی بی سی فارسی رایگەیاند، دوای سێ کاتژمێر لە گەڕان، دواجار کوڕەکەی لە ژوورێکی نەشتەرگەری بە جلە خوێناوییەکانیەوە دۆزیوەتەوە.
دەسەڵاتداران رێگەیان بە بنەماڵەی رەزایی داوە تەرمەکەی دوای دوو رۆژ ببەن بۆ ناشتن بەو مەرجەی “پرسەیەکی بێدەنگ” ئەنجام بدەن.
دایکی دڵشکاوی قوربانییەکە لە ئینستاگرام لەگەڵ ڤیدیۆیەکی گۆڕەکەیدا نووسیویەتی: “من چاو لە وێنەکەت دەکەم و ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک دەگریم”.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تا رۆژی چوارشەممە، پۆلیس بە ژمارەیەکی زۆرەوە لە سەقزی زێدی ژینا ئەمینی بڵاوەیان پێکراوە، پاش ئەوەی چالاکوانان داوای خۆپیشاندانیان لە سەرانسەری وڵاتدا کرد پاس تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر مردنی ژیناوە لە دەستبەسەری پۆلیسی رەوشتی تارانەوە