شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داوایه‌كی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به سه‌رپێچی ده‌ستووری داده‌نێت
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی سوودانی ده‌داته‌وه.
له نووسراوێكی فه‌رمیدا نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ده‌داته‌وه، كه داوایكردبوو رۆژی پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
له وه‌ڵامه‌كه‌دا هاتووه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌تان بۆ دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان به كابینه وه‌زارییه‌كه ره‌تكردووه‌ته‌وه و به سه‌رپێچی ده‌ستووری و یاسایی داده‌نێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و نووسراوه‌ی ئاراسته‌تان كردووه، به‌پێی (مادده‌ی 3ی بڕگه‌ی ب) له ده‌ستوور و مادده‌كانی 5 و 7 له یاسای زمانی فه‌رمی ژماره 7ی ساڵی 2014، ده‌بێت له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا زمانی كوردی به‌كاربهێنرێت.
سه‌باره‌ت به داواكاری دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌بێت پرۆگرامی وه‌زاریتان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی تایبه‌ت بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیاریكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه به‌پێی مادده‌ی 11ی بڕگه‌ی دوو، له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوخۆی په‌رله‌مان، هه‌ر بۆیه داواكارییه‌كه‌تان بۆ دیاریكردنی دانیشتن پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌یه.
دوێنێ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردبوو كه رۆژی پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا
K24