لە یەکەم کۆبوونەوەی حکومەتی سوناکدا “گرنگترین بڕیارەکان” دواخران

حکومەتی نوێی بەریتانیا، ڕۆژی چوارشەممە 26-10-2022، پێشکەشکردنی پلانی بودجەی بۆ ماوەی دوو هەفتە دواخست کە ئامانج لێی دڵنیاکردنەوەیە سەبارەت بە سەقامگیری دارایی.

لە بەیاننامەیەکی هاتووە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ریشی سوناک و وەزیری دارایی جێرمی هانت “رێککەوتن لەسەر وادەیەک لە 17ی ئەم مانگە بۆ پەردەلادان لەسەر ئەم ڕێوشوێنە چاوەڕوانکراوانە دوای شکستی (بودجەی بچووک) کە لەلایەن حکومەتی پێشووەوە پێشکەشکرا بە سەرۆکایەتی لیز ترەس”.

سوناک لە یەکەم وتاریدا دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا، بەڵێنیدا هەڵەکانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا “دەستبەجێ” چاک بکاتەوە، بەڵام ئاماژەی بەو تەحەدایانە کرد کە پێویستیان بە هەڵبژاردەی قورس هەیە.

ھەواڵی زیاتر