ئەژی ئەمین هەندێ بەرپرسی تری دەزگای زانیاریی ڕاکێشا

ئەژی ئەمین رۆژی چوارشەممە 26-10-2022 بڵاویکردەوە، به‌ دڵێكی گه‌رم و پڕ له‌ سۆز و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ پێشوازیمان كرد له‌ برای به‌ڕێزم كاكه‌ ئامانج، كوڕی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ مامه‌ شه‌وكه‌تی حاجی مشیر و به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌زگای پاراستن و زانیاری/زانیاری.

دڵنیام هه‌ڵوێستی به‌ڕێزیان، ئه‌زموون و لێهاتووییان كاریگه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتمان له‌پێناو پاراستنی ئه‌م نیشتیمانه‌دا هێز و گوڕ و تینی زیاتر بێت و ڕۆحی شه‌هیدانی ڕێگای ئاشتی و نیشتیمان ئاسووده‌ بێت، به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ڕێگای خه‌بات دژ به‌ تاریكی و تیرۆرزم.

May be an image of 2 people and people standing
ھەواڵی زیاتر