‌هێزێکی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەژی ئەمین و ئەویش هەڕەشە دەکات

هێزێکی سەر بە دژەتیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی ئەژی ئەمین لە سلێمانی کە ژن و منداڵەکانی لەماڵەوە بوون و ئەویش لە بەرامبەردا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات ئەگەر هەر زیانێک بە ئەندامانی خێزانەکەی بگەیەنرێت یان دەست بەسەر ماڵ و موڵکیدا بگیرێ.

شەوی رابردوو هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی، لە قەیوان ستی لە گەڕەکی راپەڕین چوونەتە سەر ئەو ماڵەی پێشتر ئەژی ئەمین تێیدا ژیاوە و دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندووە. بەپێی زانیارییەکان جگە لەو ماڵەی، دەست بەسەر چەند ماڵ و موڵکێکی تری ئەژی ئەمیندا گیراوە و هێزی تێدا جێگیرکراوە.  

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئەژی ئەمین، هۆشداری بە قوباد تاڵەبانی داوە لەو ڕەفتارانەی دژەتیرۆر و پێی وتووە، ئەگەر واز لە دایکی و خێزانەکەی نەهێنن و دەستبەرداری موڵک و ماڵەکەی نەبن، لە هەولێر بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی داگیر دەکات وەکو قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵەکەی.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی زانیاریەکان، دوو برای حاکم والی ئێناخی کە ئەویش بەرپرسێکی دەزگای زانیارییە و جێگری ئەژی ئەمینە و ئێستا ئەویش لە هەولێرە، بە ناوەکانی سۆران و حەمید ماوەی دوو رۆژە لە هەڵەبجە دەستگیرکراون.

ھەواڵی زیاتر