دوای ئەوەی بوو بە سەرۆكی پارتی پارێزگاران لە بەریتانیا، ریشی سوناك دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنی وەزیرەكان لەسەر بنەمای ناو و کەسایەتی نابێت، بەڵكو لەسەر بنەمای لێهاتوویان دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کار لەسەر سیاسییەكان دەكات نەك كەسایەتیەكان.
ناوبراو لە وتارێکدا بۆ ئەندامانی پارتی پارێزگاران، رۆژی دووشەممە 24-10-2022، وتی “یەک چانسمان هەیە بۆ چاکسازی و گەڕاندنەوەی یەکڕیزیمان”، ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو باڵەکانی حزبەکە نوێنەرایەتییان لە حکومەتدا دەبێت”.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری لە پێشینەی حکومەتەکەیەتی.
کشانەوەی جۆنسۆن و شکستی مۆردۆن:
ئەمڕۆ پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ریشی سوناکی وەک سەرۆکی خۆی هەڵبژارد و بەم شێوەیە دەبێتە سەرۆکوەزیرانی نوێ، دوای ئەوەی نەیارەکەی پێنی مۆردۆن نەیتوانی ئەو 100دەنگ کە پێویست بوو بۆ پشتگیریکردنی کاندیدبوونی، نەیتوانی لە لایەن پەرلەمانتارەکانەوە دەستەبەری بکات.
درەنگانێکی یەکشەممە 23-10-2022 بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە کێبڕکێکە کشایەوە و کێبڕکێیی لە نێوان سوناک و مۆردونی بەجێهێشت.
مۆردۆن تەنها 26 لایەنگری هەبوو، کە زۆر کەمتر بوو لەو 100پەرلەمانتارەی کە پێویستی پێی بوو، ئەمەش وای لێکرد بکشێتەوە.