لە سلێمانی هەزار و 720 دۆنم زەوی بە 72 وەبەرهێنەر دراوە

سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە چوار ساڵدا هەزار و 720 دۆنم زەوی بە 72 وەبەرهێنەر دراوە.

رەمەزان نامیق لە راگەیەندراوێکدا رۆژی دوو شەممە 24/10/2022، بڵاویکردووەتەوە، ساڵی 2009 نزیکەی 16 پڕۆژەی وەبەرهێنان  لە سلێمانی مۆڵەتیان پێدراوە بە رووبەری نزیکەی 575 دۆنم زەوی .

ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵی 2020 نزیکەی 18 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە رووبەری نزیکەی 200 دۆنم زەوی.

هەروەها  ساڵی 2021 نزیکەی 14 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە ڕووبەری نزیکەی 560 دۆنم زەوی.

سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە،  ساڵی 2022 تا ئێستا نزیکەی 24 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە رووبەری نزیکەی 385 دۆنم زەوی .

رەمەزان نامیق دەڵێت: ئەم زەوییانە بۆ نزیکەی 72 پڕۆژەی وەبەرهێنان دابینکراوە، واتە تەنها 72 وەبەرهێنەر سوودیان لەم زەوییانە وەرگرتووە و پێیان دراوە بە مەتر دەکاتە ( 4٫250٫000٫000 ) چوار ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار مەتر دووجا .

سەرۆکی لیژنەی پلان و پرۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیکردووەتەوە: “ئەم پڕۆژانە هیچ سوودێکیان بەبێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتیان نەبووە و تەنها بۆ قازانجکردن دروستکراون”.

K24

ھەواڵی زیاتر