کرێملین ڕۆژی دووشەممە 24-10-2022 ڕایگەیاند کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هیچ خواستێک نیشان نادەن بۆ بەشداریکردن لە نێوەندگیری لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاشتی پەیوەست بە ئۆکراینا.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین وتی: سەبارەت بە ماکرۆن و شوڵز، ئەوان لەم ماوەیەی دواییدا هیچ خواستێکیان نیشان نەداوە بۆ گوێگرتن لە هەڵوێستی ڕوسیا و بەشدار نەبوون لە هیچ هەوڵێکی نێوەندگیریدا.
دیمیتری پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئەنقەرە هەڵوێستێکی جیاواز لە پاریس و بەرلین دەگرێتەبەر و ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی نێوەندگیری ڕاگەیاندووە.
لە کۆتایی هەفتەدا سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕوسیا پەیوەندی بە هاوتا ئەمریکی و فەرەنسی و تورک و بەریتانیەکانیەوە کرد.
شویگو بە هاوتاکانی راگەیاندووە “نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئەگەری بە بەکارهێنانی “بۆمبێکی کیمیایی” لە لایەن ئۆکرانیاوە دەربڕی.
هەر زوو دوای ئەوە واشنتۆن و لەندەن و پاریس بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند “وڵاتەکانمان بە ڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە هەموومان ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە کە ڕوسیا دەڵێت ئۆکرانیا ئامادەکاری دەکات بۆ بەکارهێنانی بۆمبێکی کیمیایی بۆ سەر خاکەکەی”.