بە گوێرەی ئاژانسی “فارس”ی ئێرانی، عەلی ڕەزا تەنکسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی لە سوپای پاسدارانی ئێران جەختی کردەوە لەسەر “پێویستی بەکارهێنانی کەرەستەی نوێ لەنێوانیاندا هێرشکردن لە مەودایەکی دوورەوە بە وردییەکی زیاتر و زیادکردنی خێرایی و خۆدزینەوە لە ڕادارەکان، ئێران هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر لەپێناو دابینکردنی ئاسایشی”.
عەلی ڕەزا تەنکسیری ئاماژەی بەوەشکردووە: “هێزی دەریایی سوپای پاسداران توانی لە ڕێگەی بەلەمە خێراکانییەوە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکییەکان ببێتەوە و زیاتر لە 52 سەربازی ئەمریکی لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا بکوژێت لە بەرامبەریشدا ئێران 9 کوژراوی هەبووە”.
ڕاشیگەیاند”لەو ماوەیەدا 4 بەلەممان لەدەستداوە، بەڵام ئەمریکییەکان 3 کەشتی و دوو هێلکۆپتەریان لەدەستداوە”.