لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بە پشتگیری کردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری هەزاران کورد لە چوار پارچەی کوردستان دەستی پێ کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا ئاڵای کوردستان و وێنەی ژینا ئەمینی بەرزکراونەتەوە و جگە لە نەتەوەی کورد، فارس، ئەڵمانی و ئەوروپی بەشدارن و سلۆگانی (ژن، ژیان، ئازادی) دەڵێنەوە.