له‌تیف ره‌شید و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

هەردوولا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە ئامانجی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەنەوە.

بە گوێرەی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22-10-2022، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا, لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی بە ئامانجی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردووە، هەروەها سەرۆککۆماری عێراقیش باسی لە گرنگیپەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و پێویستی پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکان بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردووەتەوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری نوێی عێراق کردووە و رایگەیاندووە وڵاتەکەی دەخوازێت پەیوەندییە مێژووییەکان و کاراکردنی هاوکارییەکان لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئاسایش کردووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر