باران تاوەکو کەی بەردەوام دەبێ؟

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە ئێستاوە کەش تا کاتەکانی نیوەرۆ زیاتر ئاسایی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە پێشبینی چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەکەین لە ئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ و روودانی ھەورە تریشقە، بەتایبەت بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاوی و جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین کاریگەری دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە ئەگەری باران بارین کەمتر دەبێت”. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو کاتەکانی ئێوارە ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت دواتر لەسنوری پارێزگای دھۆک کۆتایی پێدێت و لەکاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی سبەی یەکشەمە قۆناغی کۆتایی ئەم ناسەقامگیریە لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەستپێدەکاتەوە. 

ئاراس جەبار دەشڵێت” سبه‌ینێ ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێکی بەلێزمەی باران و ھەورە بروسکە دەبێت دواتر کۆتایی پێدێت لەسەرجەم ناوچەکاندا”. 

ھەواڵی زیاتر