زانیاری‌ نوێ لەسەر هێڵی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری‌ كوردستان ئاشکرا دەکرێت 

وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ هێڵی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری‌ كوردستان زانیاری‌ نوێی‌ راگه‌یاند و وتی‌، له‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌مدا به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ داده‌نرێ‌.

دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ده‌ستمان كردووه‌ به‌ كاركردن بۆ دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای ئیسپانی و ئه‌ڵمانی گرێبه‌ستمان كردووه‌ و چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن.

دانا عه‌بدولكه‌ریم وتی‌، دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ هاووڵاتییان و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی بازرگانییه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد هیوادارین سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ستبكه‌ین به‌ دیزاینكردنی هێڵه‌كه‌ و به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌كه‌ی دابنێین”

ھەواڵی زیاتر