مه‌سرور بارزانی پێشوازی له بڕیارێكی پەر‌له‌مانی ئه‌ڵمانیا دەکات
ئەمڕۆ هەینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بڕیارێكی پەر‌له‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه له هەرێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی له هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوی كردەوە: “پێشوازی له بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئێمە بە ئیرادەیەکی هاوبەشەوە پێکەوەین تا نەهێڵین ستەمکاری لە ناوچەکەماندا ڕەگ دابکوتێت.”
ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاتەكە له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.