فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر: پێده‌چێت پارتی و یه‌كێتی له باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك رێككه‌وتبن
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، پێده‌چێت پارتی و یه‌كێتی له باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك رێككه‌وتبن و به‌غداش لاری له‌وه نییه پارێزگارێكی كورد ئیداره‌ی شاره‌كه بدات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌رچوونی له‌تیف ره‌شید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بوو، كه فه‌رمانیكرد لایه‌نه‌كان وه‌ك كاندیدی كورد ده‌نگی پێ بده‌ن.
سه‌باره‌ت به پێگه‌ی هه‌رێم له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تدا، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر گوتی: ئه‌مجاره نه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و نه ره‌وتی سه‌در به بێ كورد نه‌یانتوانی حكومه‌ت پێكبهێنن، بۆیه ئێستا كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورد گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، ده‌توانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت. بۆیه ده‌كرێت كورد مه‌رجی خۆی بخاته‌ڕوو.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێت سوودیان لێ وه‌ربگرێت، بوونی نه‌وت و غاز و خه‌باتێكی درێژ و كیانێكی ده‌ستووری جێی بایه‌خن و خاڵی به‌هێزن بۆ كورد، یه‌كبوونی كورد زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك نه‌بێت لاواز ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، به سه‌رۆك كۆماری عێراق، كه جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی، فه‌رمانی دا هه‌موو لایه‌ك ده‌نگی پێ بده‌ن و وه‌ك كاندیدی كوردی لێهاتووه و لایه‌نه عێراقییه‌كانیش قبووڵیان كردووه و ده‌توانێت به ئاستی وه‌ك یه‌ك له هه‌موو لایه‌ك دوور بێت و هۆكاری خێر بێت و ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی ره‌خساندووه بۆ له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری پارتی و یه‌كێتی.
له باره‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كانه‌وه، گوتی: كاك مه‌سعود هه‌مووجارێك فه‌رموویه‌تی پێویسته كورد هاوبه‌ش بێت و هاوسه‌نگی و ته‌وافق هه‌بێت، هه‌ر حكومه‌تێك له كاردا بێت، ده‌بێت ئه‌و سێ مه‌رجه له‌به‌ر چاو بگرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستان گوتی: ره‌وشی كوردستان باشتره، كه‌س ئیره‌یی به عێراق نابات، سوودانی، هیچ قسه‌یه‌كی له باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر نییه، پێویسته زیاتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له ره‌وشی خراپی عێراق، سوودانیان كاندید كردووه، ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشتر كاربكه‌ن، ئه‌و حكومه‌ته ناتوانێت شتێكی ئه‌وتۆ پێشكه‌ش بكات. سه‌درییه‌كان به‌رهه‌ڵستكارن و وه‌ك چاو‌دێر چاودێری ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی له پشت سوودانییه‌وه‌ن، ده‌بێت ده‌ستی ئاوه‌ڵا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاری باش بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر گوتی: سه‌در له گۆڕه‌پانی سیاسی نه‌كشاوه‌ته‌وه، چاودێری هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، له بۆسه‌دان بۆ حكومه‌ت و ده‌بێت حكومه‌ت بوار نه‌دات بكه‌وێته ئه‌و بۆسه‌یه‌وه. سوودانیی كێشه‌ی زۆری له‌به‌رده‌مدایه، ده‌بێت یارمه‌تی بدرێت و گوشاری زۆری نه‌خرێته سه‌ر.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی كوردیشه‌وه گوتی: ئێستا هه‌لومه‌رجێكی له‌بار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌و بكات. مادام رێگه‌ی عێراقمان هه‌ڵبژاردووه، ده‌بێت رێوشوێنی ئه‌وه‌ش دابنێین چۆن هه‌نگاو به هه‌نگاو بچینه پێشه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده، له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت و پرسی په‌یوه‌ند به خواسته‌كانی كورد په‌یوه‌ندییه‌كان رێكبخاته‌وه، بڕوام به رێككه‌وتن نییه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانم به‌لاوه گرنگه، چونكه رێككه‌وتنه‌كان لێی پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه، گرنگترینیان رێككه‌وتنی ئازاری 1970 بوو، كه لێی پاشگه‌ز بوونه‌وه.
له باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر گوتی: ئه‌وه‌نده‌ی له‌ملا و ئه‌ولا باس ده‌كرێت پێده‌چێت جۆرێك رێككه‌وتن له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بێت بۆ پارێزگاری كه‌ركووك، له به‌غداشه‌وه رازیین به پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركووك، گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كێك دابنێن خزمه‌تی كه‌ركووك بكات و قبووڵكراو بێت لای پێكهاته‌كان، چونكه كه‌ركووك به ته‌نیا كوردیی تێدا نییه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت پارێزگارێكی كوردی دڵ گه‌وره دابنرێت.
سه‌باره‌ت به كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و ده‌نگۆی كاندیدبوونی، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، ره‌تیكرده‌وه، داوای ئه‌و پۆسته‌ی كردبێت و داوای لێ كرابێت و وتیشی: تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریخستووه، مرۆڤ ناتوانێت به پێی دڵسۆزی و بیروڕای خۆی كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، به بێ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌ملا و ئه‌ولا.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌و سه‌ركرده دێرینه‌ی یه‌كێتی، گوتی: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌خوازم، چونكه ئه‌گه‌ر پێش نه‌كه‌ون نه‌هامه‌تی تووشی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌بێت. له زۆنی سه‌وز یه‌كێتیی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی هه‌بێت یان شه‌ستی هه‌بێت، هه‌ر باڵا ده‌سته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیوای باشبوونی بۆ ئه‌خوازم، به‌ڵام گله‌ییشم هه‌یه. ئه‌گه‌ر گله‌ییم نه‌بوایه ئێستا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه كارم ده‌كرد.
k24