دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ (هاوکار جاف ) ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف گەیاند و ئاماژەمان بەوە دا کە تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانکاری بوو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش، بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
بنەماڵەی شەهید هاوار جاف ، سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە.