بە فەرمانی مەسرور بارزانی دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی ماڵەكانی لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە كەلار قەرەبوو دەكرێنەوە و زەوییان پێ دەدرێت.

دەقی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار :

بە فەرمانی مەسرور بارزانی ماڵەكانی لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە كەلار قەرەبوو دەكرێنەوە و زەوییان پێ دەدرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە و چارەسەركردنی گرفتەكانیان، بڕیاری دا بە تەرخانكردنی 163 پارچە زەوی بۆ ماڵەكانی هەردوو بینای لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە شاری كەلار كە ئەو ماڵانە شوێنەكەیان بۆ نیشتەجێبوون گونجاو نییە و مەترسیی ڕووخان و بوومەلەرزەیان لەسەر هەیە.

ئەو فەرمانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندیی دانیشتووانی ئەو دوو شوێنەیە، چونكە لەدوای ڕاپەڕینەوە لەبەر هەژاری و كەمدەرامەتی لەم شوێنە نەشیاوە بۆ ژیانكردن ماونەتەوە و بەردەوام مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت بە دابینكردنی پارپە زەوی لەسەر ڕووبەری (200م2) لە سنووری شارەوانیی كەلار شوێنێكی شایستە و گونجاویان بۆ دیاری دەكات تاوەكوو ڕزگاریان بێت لەم بارە ناهەموارەی تێیدان، ئەویش بە قەرەبووكردنەوە و گواستنەوەیان بۆ شوێنێكی گونجاو بە ژیان.

پێشتر سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار لە ڕێگەی قائیمقامیەتی كەلار و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە ئەو ماڵانە، نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرد، لە رێككەوتی لە ڕێككەوتی 16/10/2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی ئەو هاووڵاتییانە و چارەسەركردنی ئەو گرفتە بڕیاری دا هەر ماڵەی بە پارچە زەوییەك لە سنووری شاری كەلار قەربوو دەكرێنەوە و ئەو فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

ھەواڵی زیاتر