40 پەنابەری کورد لە یۆنانەوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ 140 هاووڵاتی عێراقی بەشێوەی ئارەزوومەندانە لەوڵاتی یۆنانەوە گەڕانەوە بۆ عێراق، کە لە نێویاندا 40 کورد هەن.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری پەنابەران بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 140 هاووڵاتی عێراقی بەشێوەی ئارەزوومەندانە لەوڵاتی یۆنانەوە گەڕانەوە بۆ عێراق، لەنێویاندا 40 هاوڵاتی هەولێر و سلێمانی هەن، هەروەها هەر پەنابەرێكی عیراقی بەشێوەی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە بڕی 2 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت.

سەرۆكی دەزگای لووتكە وتیشی” لە كۆبونەوەی نێوان باڵیۆزی عیراق لە یۆنان و وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی ئەو وڵاتە لەسەر رەوشی پەنابەرە عیراقییەكان، باس لە خراپی ڕەوشی پەنابەران و گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا و دۆزینەوەی چارەسەر كراوە “.

 ئاری جەلال دەڵێ ” بڕی ئەو هاوكارییە سەرجەم ئەو كۆچبەر و پەنابەرانە دەگرێتەوە ، كە لە پێش رێكەوتی (1-1-2020) چونەتە ناو خاكی ئەو وڵاتە”.

ھەواڵی زیاتر