محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەرێمی کوردستانی بەردەوام دەبێت.
محەممەد باقری دەڵێت: بارەگای دوژمنانیان لە باکووری عێراق هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.
میدیاكانی ئێران لە زاری باقریەوە بڵاویانكردەوە، ئێران تەحەمولی هەبوونی 3 هەزار چەكدار ناكات لە پشت سنوورەكانەوە و رووبەڕوویان دەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد کە ئەمریکا پاڵپشتی ئەو لایەنانە دەکات و بارەگاکانیان دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەکار دێنن.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ئاماژهی بهوهشدا كه ئێران بهردهوام ههرێمی كوردستانی لهبارهی بارهگای ئەو حیزبانە ئاگادار كردووهتهوه، بهڵام هیچ كارێك بەرانبەریان ناكهن، بۆیه ئێران بڕیاریدا ڕووبهڕوویان بێتهوه.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ژینا ئەمینی رۆژی 13-09-2022 لە تاران لە لایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا، لە بنکەی پۆلیس تەندروستیی تێکچوو و سێ رۆژ دواتر لە نەخۆشخانەیەکی تارانی پایتەخت گیانی لەدەستدا و خیزانی ژینا ئەمینی دەڵێن: ژینا لە لایەن پۆلیسی رەوشتییەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە، بۆیە گیانی لەدەستدا.
دوای ئەو رووداوە خۆپیشاندان و نارەزایەتی سەرانسەری ئێرانی گرتووەتەوە و وڵاتەکە لە دۆخیکی ناسەقامگیردایە.