بەرپرسانی ئەمەریکا: ئێران پلانی هەیە چەکی زیاتر بۆ مۆسکۆ بنێرێت

کاربەدەستانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست” کە ئەمڕۆ یەکشەممە 16-10-2022 بڵاوی کردووەتەوە ڕایانگەیاندووە، ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی “بە نهێنی” چەکی قورس بۆ ڕوسیا دابین بکات”.

ئەو بەرپرسانە کە ناوەکانیان له لایەن رۆژنامەکەوە ئاشکرا نەکراوە، رایانگەیاندووه كه ئێران به نیازه مووشەکی جۆراوجۆر رەوانەی مۆسكۆ بكات، ئەمه جگه له فڕۆكەی بێفڕۆكه.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم پێداویستیانە یارمەتیدەر دەبن بۆ قەرەبووکردنەوەی کۆگاکانی چەکی ڕوسیا، کە هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگری ڕۆژئاوا دەریدەخەن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە خێرایی کەمی کردووە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئاسایشی ئەمریکا، ئێران پابەندبوونی خۆی بە دابینکردنی چەک بۆ روسیا زیاتر دەکات، چونکە بە نهێنی رێککەوتوون لەسەر ناردنی نەک تەنها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەڵکو ئەو شتەش کە هەندێک لە بەرپرسان بە یەکەم مووشەکی دروستکراوی ئێران وەسفیان کردووە.

ناردنی چەک لە تارانەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە قەرەبووکردنەوەی چەک بۆ روسیا و بەرپرسانی ئیدارەی بایدن دەڵێن: روسیا پێویستی بە چەکە.

ھەواڵی زیاتر