سێباستیان لیکۆرنو وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی هەیە مەشق بە دوو هەزار سەربازی ئۆکراینی بکات و ئەمەش چەند رۆژێک دوای رادەستکردنی بارێکی چەک و مووشەکی سوپای فەرەنسا دێت بە سوپای ئۆکرانیا.
وەزیری بەرگری فەرەنسا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی “لی پاریسین” ئاشكرای كرد، كە وڵاتەكەی پێشتر راهێنانی بە سەربازانی ئۆكراینا كردووە بۆ بەكارهێنانی تۆپی “هۆڤیتزەر-سیزار”، بەڵام ئاماژەی بەوەدا كە قەبارەی مەشق و راهێنانەكان لە قۆناغەكانی دواتردا كەمێك زیاد دەكات.
لیکۆرنۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانی مەشقکردنەکە بریتییە لە ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو چەکانەی کە بۆ ئۆکراینا دابینکراوە، دواجاریش دابینکردنی لۆجستیکی.