پەیامێک لە خانمی یەکەمی عێراقەوە

فەخامەتی سەرۆک دکتۆر عەبدولـلەتیف

بەبۆنەى هەڵبژاردنتان بە سەرۆک کۆمارى عێراقى فیدراڵ، گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاراستە دەکەم و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەم ئەرکە نیشتمانییە نوێیەدا، دڵنیام عێراق لە سایەى سەرۆکایەتیی کردنتدا پاڵپشت بە دەستوور، قۆناغێکی نوێ بەخۆوە دەبینێت لە بنیاتنان و خۆشگوزەرانیدا.
متمانەى تەواوم هەیە کە گرتنەدەستى ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە لەلایەن فەخامەتتانەوە، پاڵپشتێکی گرنگ دەبێت بۆ هێنانەکایەى ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانى زیاتر لە وڵات و لەسەر هەمان رێبازى سەرۆک مام جەلال هەنگاوەکانت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکان و پێکەوەژیان دەبێت لە عێراقى هەموواندا، گەلى کوردستانیش بە ماف و ئاواتەکانی خۆی دەگات.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

ھەواڵی زیاتر